کوردستانی
دوو کەس دەستگیرکران بە تۆمەتی رێگریکردن لە چەند هاوڵاتییەک
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی رێگریکردن لە چەند هاوڵاتییەک به‌مه‌به‌ستی لێ سه‌ندنی پاره و مۆبایل.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی رێگریکردن لە چەند هاوڵاتییەک به‌مه‌به‌ستی لێ سه‌ندنی پاره و مۆبایل.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی دوو تۆمه‌تبار ڕێگریی له‌هاوڵاتییه‌ك ده‌كه‌ن‌و له‌ژێر زه‌بری چه‌كدا بڕێك پاره‌ی لێ ده‌سه‌نن‌و دواتر به‌چه‌ك برینداری ده‌كه‌ن، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن ده‌گه‌نه شوێنی ڕووداوه‌كه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنیان، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كان ته‌قه له‌مه‌فره‌زه‌كه‌ی پۆلیس ده‌كه‌ن‌و پۆلیسێك بریندار ده‌كه‌ن‌و هه‌ڵدێن".
ئاماژە بەوەشکراوە "دوای ئه‌و رووداوه، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌شی پۆلیسی ناو شار رۆژئاوای راسپارد كه ده‌ستبه‌جێ تۆمه‌تباره‌كان بدۆزنه‌وه‌و ده‌ستگیریان بكه‌ن، بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار لێكۆڵینه‌وه و به‌داواداچوونی وردی ده‌ستپێكرد و پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (م، خ، ف - س، ك، ع) ده‌ستگیر بكرێن، ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكدا له جۆری ده‌مانچه كه به تۆمه‌تباره‌كان بووه".
باسی لەوەشکراوە "له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا تۆمه‌تباره‌كان دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا نا، هه‌روه‌ها دانیان به‌وه‌دا نا كه پێشتریش رێگرییان له هاوڵاتییه‌كی دیكه كردووه و به زه‌بری چه‌ك بڕێك پاره و مۆبایله‌كه‌یان لێ سه‌ندووه. هاوكات رێگرییان له هاوڵاتییه‌كی تر كردووه و ته‌قه‌یان لێكردووه و به چه‌قۆ برینداریان كردووه، له‌ئێستادا هه‌ردو تۆمه‌تبار به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی ماده‌كانی (405) و (230) و (456) و (31) له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".
س.س
س.س
بیروڕا



