کوردستانی
ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لەم وێستگەیە بەرز دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی کارەبای گەرمیان بەرز دەکرێتەوە، ئاماژە بەوەشکراوە وێستگەکە بە گازی بە فیڕۆچووی کێلگەی کۆرمۆر کارەبا بەرهەم دەهێنێت.
کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای ئەگریکۆ کۆبووەوە کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی گازی سروشتیی گەرمیان کە بڕەکەی لە 140 بۆ 165 مێگاوات بەرز دەکرێتەوە.
وێستگەکە بە گازی بە فیڕۆچووی کێلگەی کۆرمۆر کارەبا بەرهەم دەهێنێت و لەسەر ئاستی عیراق و کوردستان بە تاکە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە گازی بە فیڕۆچوو دەژمێردرێت و لە بواری تێچوون و ژینگەپارێزی یەکێ لە گرنگترین پرۆژەکانی کارەبای هەرێمە، بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەم لە مەراسیمێکدا، بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی گەرمیان بۆ 165 مێگاوات بکرێتەوە.
س.س

بیروڕا