کوردستانی

سەبارەت بە دامەزراندن هەواڵێکی خۆش بۆ ئەم توێژە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە دامەزراندن هەواڵێکی خۆش بۆ ئەم توێژە
مەودا میدیا-

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ بایکۆیت بکەین، بەڵام هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی کرێی مامۆستایانی وانەبێژ و دۆخیان بەرە و شوێنێکی دیکە ببرێت و بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی پەروەردە و دارایی هاتوونە تەسەرخەت.

ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئەیلولی 2021 کارۆخ عەبدوڵڵا, نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بایکۆت بکەن، بەڵام بەهۆی ئەو هەنگاوەوە بایکۆتیان نەکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە دوو شێواز وەزارەتی پەروەردە پێشنیازی بۆ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، یەکێک لەوانە بڕینەوەی پارەی بڕاوە (مەقتوع) بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بەپێی بڕوانامە و بەپێی کرێی هاتوچۆی مامۆستایانی وانەبێژ؛ کە هەیانە لە دەرەوەی شارە دەبێت پارەیان زیاتر بێت.

باسی لەوەشکردووە، یەکێکی دیکە لە پێشنیازەکان ئەوەیە کە مامۆسای وانەبێژ لە جێی ئەو مامۆستا میلاکانەی خانەنشین دەبن دابنرێن.

جەختیشی کردەوە بڕیاری بایکۆت بڕیارێکی کراوەیە بۆ ئەوان، وتیشی"زانیومانە شتێکی وا هەیە بۆیە وادەیەکمان داناوە و بایکۆتی 14ی مانگمان دواخستووە و ئەگەر جێبەجێنەبێت هەڵوێستی دیکەمان دەبێت".

راشیگەیاند، داواکارییان بە فەرمی بریتییە لە دامەزراندن، بەڵام وەک خۆی دەڵێت"ئەم هەنگاوە هێشتا باشترە بۆ ئەوان وەک لە دۆخی ئێستایان".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە