کوردستانی
شێروان شێروانی: زیندانیانی بادینان مانیان لە خواردن و ئاو گرتووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شێروان شێروانی یەكێك لە زیندانی كراوانی بادینان بە رێكخراوی CPT راگەیاندووە، بەنزیكەیی تەواوی زیندانیانی بادینان كە ژمارەیان 81 كەسن، مانیان لە خواردن گرتووە و تەنانەت هەندێكیان ئاویش ناخۆنەوە.
كامهران عوسمان، ئهندامی تیمی كوردستانی عیراقی CPT لە ئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویكردووەتەوە "لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ رێكخراوەكە، شێروان شێروانی وتویەتی كە بە نزیكەیی تەواوی زیندانیانی بادینان كە ژمارەیان 81 زیندانییە، مانیان لە خواردن گرتووە و تەنانەت هەندێكیان ئاویش ناخۆنەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ناوبراو داوا دەكات خەڵكی لە دەرەوەی زیندان بۆ پشتیوانی ئەو زیندانیانە چالاكی بنوێنن، ناوبراو نیگەرانی ئەو هاوڕێ زیندانیانەی بوو كە تاوەكو ئێستا دادگایی نەكراون و لە زیندانی ئاسایشدا هێڵدراونەتەوە".
هاوکات رێكخراوی CPT جەختی لەوەش كردووەتەوە "هەفتەی رابردوو هەریەكە لە شێروان شێروانی، ئەیاز كەرەم، هاریوان عیسا و شڤان سەعید گواسترانەوە بۆ زیندانی چاكسازی گەوران".
ر. ر

بیروڕا