کوردستانی

16 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


16 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا هەزار و 235 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 16 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

  ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئەیلولی 2021 وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەزار و 235 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 16 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئەوەش هاتوو، هەزار  و 487 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan