کوردستانی
یەکگرتووی ئیسلامی: پارتی لە دهۆک هەڕەشە لە ئەندامەکانمان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
مەڵبەندی دهۆکی یەکگرتووی ئیسلامیی رایگەیاند، لە لایەن حزبی دەسەڵاتەوە لە شاری دهۆک هەرەشە لە ئەندمەکانیان دەکرێت بە بڕینی سەرچاوەی داهاتیان و بەو کارانە دەیانەوێت هێزی لایه‌نگران و پشتیوانانی یه‌كگرتوو لاواز بكه‌ن.

ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئەیلولی2021 مەڵبەندی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە دهۆک راگەیەندراوێکی بڵاویکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە "به‌داخه‌وه له ده‌ستپێكردنی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا وه‌ك نه‌ریتێكی دواكه‌وتوو و كۆن و دووباره لایه‌ن و حیزبی ده‌سه‌ڵات هه‌وڵی ناشرینكردنی ئه‌م پرۆسه دیموكراسییه ده‌ده‌ن بە به‌كارهێنانی چه‌ندین رێگەی نەشیاو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ و به‌تایبه‌ت هەڕه‌شه‌كردن له خه‌ڵكی به بڕینی سه‌رچاوه‌ی داهاتی ژیانیان".
ئاماژە بەوەشکراوە "بەو کارانە دەیانەوێت هێزی لایه‌نگران و پشتیوانانی یه‌كگرتوو لاواز بكه‌ن، ئه‌م كاره باشترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ترسی ده‌سه‌ڵات له هێز و جه‌ماوه‌ریی و دڵسۆز و چاكەخواز و دژە گه‌نده‌ڵی ئه‌وانه‌ی له ده‌وروبه‌ری پرۆژه‌كانی یه‌كگرتوو كۆبوونه‌ته‌وه".
ئەوەشی خستووتەڕوو "ئەوان لەو باوەڕەدان کە كلتور و سیاسه‌تی برسیكردن و كڕین و فرۆشتنی ویژدانی خه‌ڵكی هه‌ژار به سامانی گشتی به‌ره‌و هه‌ڵوه‌رین و شه‌رمه‌زاری ده‌ڕوات، ئه‌وه بازاڕێكی له‌ناوچوو و سه‌رنه‌گرتووه".
ر. ر
بیروڕا