کوردستانی

راپەڕین؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


راپەڕین؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا-

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ  لەسەر رێگەی سەرەکی رانیە- دەربەند لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستداوە کە ناسنامەی پێ نییە.

لەراگەیەنراوێکدا بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەکرد، کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەرەکی رانیە- دەربەند رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ئۆتۆمبیلێکی تایبەت قەمەرە جۆری ئۆپل روویداوە و لەئەنجامدا کەسێک گیانیلەدەستداوە.

ئەوەشی خستووتەڕوو "ئەو کەسەی کە لە رووداوەکەدا گیانیلەدەستداوە هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە و شۆفێری ئۆتۆمبێلی ئۆپەڵکەیە، کەسەکەش رەنگ گەنم و تەمەنی لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵ دەبێت، هەروەها کابۆیەکی رەش و کڕاسێکی سپی لەبەردایە". 

هاوکات بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین باسی لەوەشکردووە، تەرمی ئەو کەسە لەئێستادا لە پزیشکی دادوەری رانیەیە، داوا لەکەسوکاری دەکەن سەردانی پزیشکی دادوەری رانیە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan