کوردستانی

ژنێکی تەمەن 31 ساڵ گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێکی تەمەن 31 ساڵ گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

درەنگانی شەوی رابردوو لە نزیک گوندی دارەشمانە ڕێگەی مەرزی کێلێ لە شاری قەڵادزێ لە رووداوێکی هاتوچۆدا ژنێکی تەمەن 31 ساڵ گیانی لەدەستدا.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "درەنگانی شەوی رابردووە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری هۆندا لە نزیک گوندی دارەشمانە ڕێگەی مەرزی کێلێ لە شاری قەڵادزێ کۆنتڕۆڵی لە دەستدا، لە ئەنجامدا شۆفێرەکە کە لە رەگەزی مێیە گیانی لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو ژنە ناوی (خ، ئـ) و لەدایکبووی ساڵی 1990ە و دانیشتووی گەڕەکی راپەڕینی قەڵادزێیە، هەروەها ژنەکە دوو منداڵی لەگەڵ بووە، بەڵام باری تەندروستیی منداڵەکانی جێگیرە".

ئەوەشی خستەڕوو "دوای رووداوەکە هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەی پۆلیسی راپەڕین گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست، دوای توێکاری بۆ تەرمی ژنەکە رادەستی کەسوکاری کرایەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan