کوردستانی

مامۆستایانی ناڕازی چەند داواکارییەک ئاراستەی حکومەتی هەرێم دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایانی ناڕازی چەند داواکارییەک ئاراستەی حکومەتی هەرێم دەکەن
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ مامۆستایانی ناڕازی لە بەردەم دادگای سلێمانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا لە دژ بە دەستگیردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و دەستگرکراوانی دیکە بادینان.

مامۆاستایانی ناڕازی ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئەیلولی 2021 لە بەردەم دادگای سلێمانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا لە دژ بە دەستگیردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و دەستگرکراوانی دیکە بادینان, لە کۆنگرەیەی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند " ئێمە چەندین رێگامان گرتووەتەبەر بۆ وەرگرتنەوەی مافەكانمان، بەڵام حكومەت لەبەری ئەوە رێوشوێنی لە دژمان گرتەبەر بەتایبەت دەستگیركردنی مامۆستا بەدەل بەرواریی".

هەر لە گردبوونەوەکەدا مامۆستایانی ناڕازی داوایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حزبەکانی بەشداری حکومەت کرد کار بکەن ۆ بەرگریی کردن لە مامۆستا بەدەل بەرواری و دەستگیرکراوانی دیکەی بادینان، هەروەها داواشیان کرد  یەكێتی مامۆستایان و وەزارەتی پەروەردەشیان كرد لە دۆسێی دادگاییكردنی مامۆستا بەدەل بەروارییدا رۆڵیان هەبێت‌.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیاندا، داوایان كرد بە خێرایی و دادپەروەدانە پرۆسەی دادگای مامۆستا بەدەل و مامۆستاكانی دیكەی هاوڕێی بەڕێوەبچێت و بەپێچەوانەوە لە نزیك هەڵبژاردنەكاندا هەڵوێستیان دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە،  ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئەیلولی 2021 دادگای هەولێر جارێكی دیكە دادگاییكردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی دواخست.

س.س
Qaiwan
Qaiwan