کوردستانی

حکومەت لەم قەزایە سێ پرۆژە جێبەجێ دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەت لەم قەزایە سێ پرۆژە جێبەجێ دەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوازری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 615,554,500 دینار بۆ جێبەجێكردنی سێ پرۆژەی دروستكردنی شەقام و شۆستە لە قەزای کەلار ته‌رخانكرد .

له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند "لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانی كەلار سێ پرۆژەی دروستكردنی شەقام و شۆستە بۆ چەند گەڕەكێك جێبەجێ دەكرێن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش فەرمانی خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 615 ملیۆن دیناری دا بۆ تەواوكردنی پرۆژەكان".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەسەر ڕێژەی %100ی داهاتی فرۆشتنی زەوی ڕوكن و نایابی شارەوانی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاریدا بڕیاری دا بە خەرجكردنی بڕی 615,554,500 شەش سەد و پازدە ملیۆن و پێنجسەد و پەنجا و چوار هەزار و پێنج سەد دینار بۆ مەبەستی جێبەجێكردنی سێ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنوووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار".

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات پڕۆژه‌كان بریتین له‌: 

1-دروستكردنی شەقام و شۆستە لە گەڕەكی گۆران.

2-دروستكردنی شەقام و شۆستەی دەروازەی هیلان ستی لە كەلار.

3-دروستكردنی شەقام و شۆستە لە بەردەم نەخۆشخانەی قەڵا.

س.س
Qaiwan
Qaiwan