کوردستانی

مووچەی توێژێک دوادەکەوێت و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی توێژێک دوادەکەوێت و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دابەشکردنی مووچەی لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە دوا دەوکەوێت، ئەندامێکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان هۆکارەکەی دەخاتەڕوو.

ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دواکەوتنی مووچەی لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی بە مەودا میدیای راگەیاند "قسەمان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە کردووە و دەڵێت ئەم بابەتە بابەتێکی هونەرییە پەیوەندیی بە هێزەکانی هاوپەیمانانەوە هەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد "هاوپەیمانان راستەوخۆ پارەکە دەخەنە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی پێشمەرگە، هەموو مانگێکیش وردبینی لە لیستی ئەو پێشمەرگانەدا دەکەن، بۆیە بابەتە پەیوەندی بە هاوپەیمانانەوە هەیە".

لەبارەی ئەوەی چەند مووچەیان دەدرێتێ ئەو ئەندامەی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان باسی لەوەکرد "بەپێی ئەو زانیاریانەی هەمانە تەنها مووچەی مانگی ئابیان پێدەدرێت".

س.س

Qaiwan
Qaiwan