کوردستانی
بازرگانێک و بەکارهێنەرێکی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی بازرگانێک و بەکارهێنەرێکی مادە هۆشبەری راگەیاند لە شاری قەڵادزێ، دەستیش بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا گیرا.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دڵنیابە بە ئەنجامدانی هیچ تاوانێک لەدەست مکافحەرزگارت نابێت، چونکە زۆر لەوە چاوکراوەترن کە کەسانێک پێیان وایە تاوان دەکەن کەسیش پێی نازانێ، تاکە ئامانجی ئەوانیش ئەوەیە خەڵکی بزانێ 24 کاتژمێر لە بەرپاکردنی ئەو جەنگە ناوەستن کە خەباتی بۆ دەکەن تەنها بۆئەوەی سەروماڵی خەڵک پارێزراوبێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "هێزەکانمان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر مکافحە دوو کەسیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکرد، بازرگانەکە هەستاوە به فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان و بەکارهێنەرەکەش کڕیار بووە کە جۆرەکەی (کریستاڵ)ە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "تەمەنی تۆمەتبارەکان لەسەروی 18 ساڵە و یەکێکیان دانیشتووی سلێمانیە، هەردووکیان لەناو بازاڕی قەڵادزێ دەستگیرکراون و لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی بڕێک لە مادەی هۆشبەر و کەلوپەلی دیکە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر هەردووکیان بە مادەکانی 25 و 30 لەیاسایی مادە هۆشبەرەکان راگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە".
س.س

بیروڕا