راپۆرت

شەهرام نازری؛ تارمایی دەنگێکی ئاسمانیی

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەهرام نازری؛ تارمایی دەنگێکی ئاسمانیی
مەودا میدیا- راپۆرت

هەر کاتێک دەرکەوێت، تارمایی عیشقێکی بەدواوەیە، ئەو بە کوردی یان فارسی گۆرانیی بڵێت، تەنها پەیامێکی مرۆڤدۆستیی پێیە، هەرکاتێک پێویست بووبێت هەڵوێستی مەردانەی پیشانداوە، بە سیما لە گەڕیدەیەک دەچێت کە گەڕان بەدوای حەقیقەتدا ماندوویکردووە.

شەهرام نازری، ئەو هونەرمەندەی بە دەنگی جیهانیی سەرسامکردووە، ساڵی 1951 لە کرماشان لەدایکبووە، دایک و باوکی شەهرام هونەردۆست و رۆشنبیر بوون، لەناو خێزان و بنەماڵەکەیدا چەندین دەنگخۆش هەبوون، شەهرام کاریگەری دایک و باوک و کەسوکارەکەی لەسەر بوو. 

تەمەنی کەمتر لە دە ساڵ بوو کە دەستی بە گۆرانی ووتن کرد، لە تەمەنی 11 ساڵییدا دەستی بە  پێشکەشکردنی بەرنامەی هونەری لە رادیۆدا کرد، باڵای هونەرەکەی تادەهات بەرزتر دەبوو.

هۆنراوەکانی حافزی شیرازی و مەولانای رۆمی و بابە تاهیری دەکردن بە گۆرانی و دڵی گوێگرانی پێ ئاو دەدا.

"خۆم کرماشانی فارسی نیەزانم"

ئەمە ئەو دێڕەی ناو گۆرانییەکی شەهرام بوو کە هەڵایەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، شەهرام زۆر جار بە فارسی گۆرانیی دەڵێت، بەڵام لە گۆرانییەکی کوردییدا ئەو دێرەی وت، کە بەشێکە لە گۆرانییەکی فۆلکلۆر.

گۆرانییەکە بووە جێی رەخنەی هونەرمەند و هەوادارە فارسەکانی، ئەویش روونکردنەوەی دا و وتی "بەو گۆرانییە ویستوومە دژی نەتەوەپەرستی بووەستمەوە".

هەڵوێستەکانی

دوای ئەوەی بوومەلەرزە لە شاری کرماشان روویدا و زیانێکی زۆری بە هاوڵاتیان گەیاند، شەهرام گۆرانییەکی تایبەتی بە قوربانیان بڵاوکردەوە و داوایکرد هەمووان هاوکارییان بکەن.

ساڵی 2014 داهاتی ساڵێکی کارکردنی بەخشییە ئەو کچانەی کە لە گوندی شیناوێی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی سوتانی خوێندنگەکەیانەوە دەموچاو و جەستەیان سوتا.

هەڵوێستە مرۆیی و نەتەوەییەکانی نازریی بەردەوامییان هەبوو، بڕیاربوو کۆنسێرتی ساڵانەی خۆی لە شاری قۆنییە ساز بکات، بەڵام بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان کۆنسێرتەکەی هەڵوەشاندەوە.

لەبارەی ئەو هەڵویستەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و نوسیبووی "من لەپێناو مرۆڤایەتیدا گۆرانیی دەڵێم، ناچمە شوێنێک کە لەوێوە زیان بە مرۆڤایەتیی بگەیەنرێت".

ئەگەر چی بەشێکی زۆر لە گۆرانییەکانی بە زمانی فارسییە، بەڵام شێوازی وتن و دەربڕینەکانی بەتەواوەتی کوردانەیە.

دواجار شەهرام نازری لەگەڵ کوڕەکەیدا بەناوی حافز نازری دەرکەوت، کوڕ و باوک بەیەکەوە گۆرانییان وت و ئامادەبوانییان هێنایە جۆش و خرۆش.

ئەو ئێستا لە تەمەنی 70 ساڵییدایە، بەڵام کاتێک دەچێتە سەر شانۆ بۆ گۆرانیی وتن، مەیلی گەنجێکی 20 ساڵ لە نیگاکانییدا بەدیدەکرێت، کاتێکیش میوزیک دەوەستێت و ئەو دەست بە وتن دەکات، حەسرەتێکی قوڵ بەدیدەکرێت کە لە حەسرەتی کەنعان بۆ ونبوونی یوسف دەچێت.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن