کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی نرخی نان و ئاردەوە روونکردنەوەدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی نرخی نان و ئاردەوە روونکردنەوەدەدات
مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،  هیچ باجێک لەسەر ئارد دانەنراوە و بەرزبوونەوەی نرخی ئارد پەیوەندی بەگرانبوونی ئاردەوە هەیە لە سەرانسەری جیهاندا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئەیلولی 2021 جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد "بازرگانەکان ئازادن لەوەی چی دەڵێن لەسەر گرانبوونی نرخی ئارد کە باس لە دانانی باج دەکەن لەلایەن حکومەتەوە، بەڵام ئەو قسانە دوورن لە راستییەوە و حکومەت هیچ باجێکی لەسەر ئارد دانەناوە".

باسی لەوەشکرد "لە ئێستادا نرخی ئارد و گەنم لە سەرانسەری جیهاندا گرانبووە نەک ئەوەی حکومەتی هەرێم باجی لەسەر ئارد دانابێت،

لە ماوەکانی رابردوودا نانەواخانەکان دەیانویست نرخی نان گرانبکەن بەجۆرێک لەبەرانبەر هەزار دیناردا شەش نان بدەن بە هاوڵاتییان لە کاتێکدا خۆی هەشت نان بە هەزار دینار بوو، بەبیانوی بەرزبوونەوەی نرخی ئارد.

ر. ر



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە