کوردستانی
لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراودا دوو پێشمەرگە شەهید بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ئەنجامی تەقینەوەى بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکى پێشمەرگەدا لەسنورى ناحیەى دینارتێ دوو پێشمەرگە شەهید بوون.
لە ئەنجامی تەقینەوەى بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکى پێشمەرگەدا لەسنورى ناحیەى دینارتێ دوو پێشمەرگە شەهید بوون.
دژە تیرۆرى کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک رایگەیاندووە "کەمێک بەر لە ئێستا لە نێوان گوندی کانی تۆز و نێرکێ لە ناحیەی دینارتێ، بۆمبێکی چێندراو کە لە لایەن پەکەکەوە دانرابوو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا دەتەقێتەوە و لە ئەنجامدادوو پێشمەرگە شەهید بوون".
بەڵام تا ئێستا وەزارەتى پێشمەرگە و پەکەکە هیچ راگەیەندراوێکی فەرمیان بڵاوونەکردووەتەوە لەسەر ئەو رووداوە.
ر. ر
ر. ر