کوردستانی

دەستگیرکردنی پێنج تیرۆریست لە سلێمانی راگەیاندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستگیرکردنی پێنج تیرۆریست لە سلێمانی راگەیاندرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی بەرگری عیراق دەستگیرکردنی پێنج تیرۆریستی لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگری عیراق کە ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ی ئەیلولی 2021  بڵاویکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە "بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش و هەواڵگریی پارێزگای سلێمانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش و هەواڵگریی وەزارەتی بەرگری عیراق و بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، توانیویانە پێنج کەس بەتۆمەتی تیرۆر لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیربکەن".

ئەوەشی خستووتەڕوو "تۆمەتبارەکان فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە لە دادگای لێکۆڵینەوەکانی پارێزگای کەربەلا و لەڕێی زانیاریی هەواڵگرییەوە لەسلێمانی دەستگیرکراون".

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan