عیراقی

زیاتر لە حەوت هەزار کەس دادەمەزرێندرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە حەوت هەزار کەس دادەمەزرێندرێن
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق فۆرمێكی تایبەتی دامەزراندنی بڵاوکردەوە، فۆڕمەکە تایبەتە بەو کەسانە مەرجی دامەزراندن دەیانگرێتەوە کە خاوەن پیشە تەندروستییەكانن.   
  
ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئەیلولی 2021 فۆڕمێکی تایبەتی دامەزراندنی بڵاوکردووەتەوە کە بە پێی فۆڕمەکە حەوت هەزار و 50 پلەی وەزیفی دەگرێتەوە لە هەڵگرانی بڕوانامەكانی بەكالۆریۆس و ماستەر و دكتۆرا و دیاریكردنی ئەو ژمارەیەش لەسەر  بنەمای كۆكردنەوەی خاڵ دەبێت.   
  
هاوکات لە فۆرمەكەدا خاڵەكان لەسەر چەند پێوەرێك دیاریكراون وەك ساڵی دەرچوون، نمرە، خول، كاری خۆبەخشی لەگەڵ گرنگیدان بە قوربانیانی تیرۆر و شەهیدان و رزگاربووانی ئێزیدی.   
  
لە فۆڕمەکەدا ماوەی پێشكەشكردن دیاریکراوە کە 20 رۆژ و لە ئەمڕۆوە تا 4ی تشرینی یەكەمی 2021 كراوە دەبێت و ئەوکەسانەی خاوەنی بڕوانامەن لە بواری پزیشکیدا دەتوانن لێی سوودمەندببن.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان