کوردستانی
لەم ناوچەیەی کوردستان شەڕ روویدا و کوژرا و بریندار هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتیی نێشتیمانیی کوردستان لە جەلەولا رایگەیاند، لە ئەنجامی شەڕ و رووبەڕوونەوە لە نێوان سوپای عیراق و ژمارەیەک چەکداردا کوژراو و بریندار هەیە.
خەلیل خوداداد، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتیی نێشتیمانیی کوردستان لە جەلەولا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو لە ناحیەی جەلەولا شەڕ و پێکدادان روویداوە لە نێوان چەند چەکدارێک و سوپای عیراقدا و کوژرا و بریندار هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەبەر ئەوەی ئەو ناوچەیە تەنها سوپای عیراقی لێیە کە رووبەڕووبوونەوەکە تێیدا روویداوە زانیاریی وردمان نییە لەسەر ژمارەی کوژرا و بریندارەکان، بەڵام بە پێی زانیارییەکانمان کوژرا و بریندار هەیە لە سوپای عیراق".
ر. ر

بیروڕا