کوردستانی

هەواڵێکی خۆش بۆ شۆفێرانی تەکسی

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش بۆ شۆفێرانی تەکسی
مەودا میدیا-

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بەڵێنی بە نوێنەری سەندیكای كرێكاران و شوفێرانی تەكسیدا کە ماوەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەکسی و درێژبکاتەوە و سزای پێبژاردنیش دوابخرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ی ئەیلولی 2021 ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری سەندیكای كرێكاران و شوفێرانی تەكسی کۆبووەوە و رایگەیاند "بە هەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆ لەسەر هێڵن سەبارەت بە پرۆژەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەكسی و ئەم پرسە بە هەند وەرگیراوە".

 وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بەوەشکرد "شوفێران پێویستە پابەندبن بە لێدانی لۆگۆ و كارتی زانیاری تەكسی بۆ ئەوەی دووچاری سزای یاسایی نەبن".

هاوکات وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بەڵێنیدا ماوەی دیاریکراوی جێبەجێکردنی پرۆژەکە لەلایەن شۆفێرانی تەکسییەوە درێژبكاتەوە کەبڕیارە لە یەکی تشرینی دووەمی ئەمساڵ کۆتایی پێبێت و سزای پێ بژاردنیش دوابخرێت.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan