کوردستانی
نوێترین زانیاریی لەسەر شەڕەکەی شەوی رابردووی قەزای خەبات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
درەنگانی شەوی رابردوو شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا لە قەزای خەبات روویدا، لە تەواوی قەزاکەدا دەنگی تەقەیەکی زۆر دەبیسترا، وتەبێژی پۆلیسی هەولێریش دەڵیت "خۆشبەختانە دۆخەکە کۆنترۆڵکرا و هیچ کوژراو و بریندارێکیش نەبووە".

رۆژی11ی ئەیلولی2021 لەنێو بازاڕی قەزای خەبات بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە سێ کەس کوژران، کە باوکێک و دوو کوڕ بوون، درەنگانی شەوی رابردوود دەنگی تەقەیەکی زۆر دەبیسترا لە ناو قەزای خەبات، باس لەوە دەکرێت کە هەمان ئەو دوو بنەماڵەیە بوون و رووبەڕووی یەک بوونەتەوە لەو بارەیەوە، هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای رووداوەکە هێزێکی ئەمنی چوونەتە قەزای خەبات و خۆشبەختانە دۆخەکە کۆنترۆڵکرا و هیچ کوژراو و بریندارێکیش نەبووە".
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا رۆژی شەممەی لە نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە شەڕ روویداوە و رووداوەکە لەسەر کێشەی منداڵ بووە و دواتر دەمەقاڵی لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویداوە و بووەتە شەڕیان.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا