کوردستانی
بڕیارێک بۆ مامۆستایانی وانەبێژ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوبەرى گشتیى پەروەردەى سلێمانى نوسراوێکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی سنوری سلێمانی کرد و تێیدا چەند بڕیارێکى لەبارەى دانانى مامۆستاى وانەبێژەوە دەرکردووە.
بەڕێوبەرى گشتیى پەروەردەى سلێمانى نوسراوێکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی سنوری سلێمانی کرد و تێیدا چەند بڕیارێکى لەبارەى دانانى مامۆستاى وانەبێژەوە دەرکردووە.
لە نوسراوێکدا کە واژۆی دڵشاد عومەر، بەڕێوبەرى گشتیى پەروەردەى سلێمانى لەسەرە و ئاراستەی بەڕێوبەرایەتیى پەروەردەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى کراوە و تێیدا داواکراوە بە دانانەوەى وانەبێژانى ساڵى رابردوو (2020-2021) ئەوانەى فەرمانى کارگێڕییان هەیە بەپێى پێویستى قوتابخانە لە باخچەى منداڵان بە هەمان شێوە بە گوێرەى پێویست وانەبێژانى پێشوو دابنرێنەوە.
هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە "ئەگەر هەر وانەبێژێک لە ناوەندى خوێندنەکەى ساڵى رابردوو پێویست نەبوو لە ناوەندى خوێندنێکى دیکە لەسنورى پەروەردەکەى پێویستە سوودى لێوەربگیرێت".
داواش لە پەروەردەکان کراوە کە لەکاتى پێویستى زیاتر بە وانەبێژ پێویستە سوود لە لیستى یەدەگەکانى وانەبێژانى دانەمەزراو وەربگرن بەپێى پسپۆرییان و خاڵبەندى.

ر. ر
بیروڕا



