کوردستانی
لە 45%ی دانیشتووانی ئەمشارە بێ ئاودەبن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر رایگەیاند، جارێکی دیکە بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر شکا و پێوستە هاوڵاتییان دەست بە ئاوەوە بگرن، تا ئەوکاتەی چاکدەکرێتەوە.
بەرێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر رایگەیاند، جارێکی دیکە بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر شکا و پێوستە هاوڵاتییان دەست بە ئاوەوە بگرن، تا ئەوکاتەی چاکدەکرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر رایگەیاند "جارێکی دیکە بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر شکا، بەو هۆیەشەوە لە 45%ی دانیشتووانی سەنتەری شاری هەولێر بێ ئاو دەبن و بەرێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەرۆی هەلێریش داوا دەکات دەست بە ئاوەوە بگرن".
ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەمشەو بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر شکاوە، داوا لە دانیشتوانی هەولێر دەکەین دەست بە ئاوەوە بگرن تاکو چارەسەری بەپەلەی بۆ دەکەین، تیم و ئەندازەی بەروەبەرایەتیمان خەریکی چاککردنن".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



