کوردستانی

سلێمانی؛ دوو باندی دزینی شوێنەوار و مامەڵەکردن بە دراوی ساختەوە دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ دوو باندی دزینی شوێنەوار و مامەڵەکردن بە دراوی ساختەوە دەستگیرکران
مەودا میدیا-

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو باندی دزینی شوێنەوار و مامەڵەکردن بە دراوی ساختەوە راگەیاند و دەشڵێت "دەستیشگیرا بەسەر بڕێک پارەی ساختە و چەند ئامێرێکدا".

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "بەمەبەستی پاراستنی مێژوو و کەلتووری گەلەکەمان و رێگریکردن لە دزین و تاڵانکردنی شوێنەوارە کۆنەکان و ساغکردنەوەی هەرجۆرە دراوێکی ساختە، دوو باندی ساختەکار و دزینی شوێنەوار دەستگیرکران و دەستیشگیرا بەسەر چەندین ئامێر و دراوی ساختە دا".

باسی لەوەشکردووە "هێزەكانیان توانیویانە لە رۆژی 29ی ئابی2021 لە چەند چالاکییەکدا حەوت تۆمەتباری دوو باندی دزینی شوێنەوار و مامەڵەکردن بەدراوی ساختەوە دەستگیربکەن و تۆمەتباران لەکاتی گەڕان بۆ شوێنەوارە دێرینەکان لە ناوچەی شارباژێر و قەرەداغ و لەکاتی مامەڵەکردن بە دراوی ساختەوە دەستگیرکراون".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو "دەستگیراوە بەسەر بڕی 70 هەزار و 600 دۆلاری ساختە لە جۆری 50 دۆلاری و یەک ئۆتۆمبیل و یەک موەلیدە و چەندین ئامێردا و  تۆمەتبارەكان بەپێی یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانیان بەردەوامە".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan