کوردستانی

یەکەم حزب پشتیوانی خۆی بۆ هاوپەیمانی کوردستان راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەم حزب پشتیوانی خۆی بۆ هاوپەیمانی کوردستان راگەیاند
مەودا میدیا-

ھاوپەیمانی نیشتیمانی بەسەرۆکایەتی ئارام قادر، پشتیوانی خۆی بۆ لیستی ھاوپەیمانی کوردستان راگەیاند و لەو بارەیەشەوە بڕیارە کەمێکی دیکە لە مەکتەبی سیاسی یەکێتیی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندێکی باڵای یەکێتیی بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەگەڵ شاندی ھاوپەیمانی نیشتیمانی بەسەرۆکایەتی ئارام قادر کۆبوەوە و بە پێی زانیارییەکان، لەم سەردانەدا ئارام قادر پاڵپشتی هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ هاوپەیمانی كوردستانی نێوان (یەكێتی‌ و گۆڕان) بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق راگەیاندووە. 

لە هەفتەی رابردوودا، هاوپەیمانی نیشتمانی لەبەیاننامەیەكدا بایكۆتكردنی هەڵبژاردنی راگەیاند‌ و داوای لە خەڵك كرد بڕۆنە سەر سندوقەكانی هەڵبژاردن‌ و دەنگەكانیان بسوتێنن.
 
ر. ر 
Qaiwan
Qaiwan