کوردستانی

ئاوارەکان لە رۆژی دەنگدانی تایبەت دەنگدەدەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاوارەکان لە رۆژی دەنگدانی تایبەت دەنگدەدەن
مەودا میدیا-

بەرپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، 15 هەزار كارتی دەنگدانی تایبەت بە ئاوارەكان گوازراونەتەوە بۆ ناو كەمپی ئاوارەكان و دەست بە دابەشكردنی دەكەن و ئاوارەكان لە رۆژی دەنگدانی تایبەتدا دەنگ دەدەن.

لە لێدوانێکدا خالید عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە میدیای فەرمی پارتی راگەیاندووە "لە سنووری پارێزگای دهۆك 80 هەزار ئاوارەمان لە بایۆمەتری تۆمار كردووە و دەنگی خۆیان دەدەن، كە 31 بنكەی دەنگدان و 168 وێستگەی دەنگدانمان بۆ كردوونەتەوە و دابەشكاریمان بۆ تەواوی ئاوارەكان كردووە لەنێو كەمپەكان و لە دەرەوەی كەمپەكانیش".

ئەوەشی خستووتەڕوو "ئاوارەكان رۆژی 8ـی10 لەگەڵ دەنگدانی تایبەت بە كارتی بایۆمەتری دەنگ دەدەن و كارتەكانیشیان وەردەگیرێتەوە، چونكە لە هەڵبژاردنی رابردوودا كێشە هەبوو، بۆیە كۆمسیۆن پێی باش بوو ببێتە دەنگدانی تایبەت و كارمەندی پلە یەك چاودێری بكەن".

روونیشیکردەوە "لەو 80 هەزار ئاوارەیەی لە سنووری پارێزگای دهۆكن، 15 هەزار كارتی دیکەی دەنگدانیان نەگەیشتبوو و هەوڵی دروستكردنی كێشە بۆ ئەو كارتانە دەدرا، بەڵام دوای فشاركردن لە بەغدا و بە هەوڵێكی زۆر توانیمان ئەو كارتانە بێنینە دهۆك و خۆمان دابەشیان بكەین، ئێستاش تیممان پێكهێناوە و لە 16 كەمپ دەست بە دابەشكردنیان دەكەین".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan