کوردستانی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی یەکێتی و ھاوپەیمانیی نیشتمانیی ئاشکرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی یەکێتی و ھاوپەیمانیی نیشتمانیی ئاشکرابوو
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھاوپەیمانیی نیشتمانیی کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا رێککەوتن لەسەر کارکردن بۆ سەرخستنی پرۆسەی ھەڵبژاردن و کارکردن بۆ بوونیادنانی سیستمێکی سیاسی ھاوچەرخ لەسەر بنەمای دادپەروەری و زامنکردنی مافەکانی مرۆڤ. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئەیلولی 2021  وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھاوپەیمانیی نیشتمانیی بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  و ئارام قادر، سەرۆکی ھاوپەیمانیی نیشتمانیی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی کۆبوونەوە لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە "هەردوو لا رێککەوتن لەسەر چەند تەوەرێکی گرنگ و پەیوەند بە خەڵکی  کوردستان و عیراق، ھاوکات پشتگیری و داکۆکیکردن لە پرۆسەی چاکسازی لەسەرجەم جومگە و پێگە ئیداریی و سیاسییەکان"..

لە چوارچێوەی ئامادەسازی بۆ گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی قۆناغی داھاتووی ھەرێم و عیراق و ناوچەکە بە گشتی ھەردوولا رێککەوتن لەسەر راگۆڕینەوە و ھەماھەنگی لە پرسە سیاسییەکانی جێگەی بایەخی ھەردوولان.

لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "هەردوو لا رێککەوتن لەسەر کارکردن بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن و جەختکردنەوە لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و سەرخستنی دڵسۆزانی خەڵکی کوردستان  و فراوانکردنی چەتری ھاوپەیمانی لە داھاتوودا".

هاوکات تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە جەختکردنەوە بوو لەسەر کارکردن بۆ بوونیادنانی سیستمێکی سیاسی ھاوچەرخ لەسەر بنەمای دادپەروەری و زامنکردنی مافەکانی مرۆڤ.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan