کوردستانی
پارێزگاری هەولێر: ده‌ستدرێژیكردن بۆ سه‌ر هێزه‌ئه‌منییه‌كان ده‌ستدرێژیكردنه بۆ سەر حکومەت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لەناحیەی رزگاری تەقە لە پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى کراوە و ئه‌فسه‌رێك و پێشمه‌رگه‌یه‌ك بریندار بوون و برینى پێشمه‌رگه‌كه سه‌خته.
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لەناحیەی رزگاری تەقە لە پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى کراوە و ئه‌فسه‌رێك و پێشمه‌رگه‌یه‌ك بریندار بوون و برینى پێشمه‌رگه‌كه سه‌خته.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر سه‌ردانى ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه‌ى زێره‌ڤانى كرد كه ئه‌مڕۆ له ناحیەی رزگاری برینداركران و لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە "ئه‌و تاوانبارانه‌ى ئه‌و تاوانه‌یان به‌رامبه‌ر به‌و پێشمه‌رگانه‌ى هێزه‌كانى زێره‌ڤانى ئه‌نجامداوه له‌زوترین كاتدا ده‌ستگیرده‌كرێن و به‌سزایى یاسایى خۆیان ده‌گه‌ن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئه‌وه‌ى كه ئه‌نجامیانداوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مایه‌ى قه‌بوڵكردن نییه و به‌بڕیارى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێگه به‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك نادرێت زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكى گشتیى و حكومى بكات، ئه‌وه‌ى كراوه تاوانێكى گه‌وره‌یه و ده‌بێت بكه‌رانى به‌سزایى یاسایى خۆیان بگه‌ن، ده‌ست درێژىكردنه سه‌ر هێزه‌ئه‌منیه‌كان ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر حكومه‌ته، ئه‌وه‌ش مایه‌ى قه‌بوڵكردنییه".
ئەوە لە کاتێکدایە سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ھێزێكى فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی به‌ئه‌ركى فه‌رمى چوون بۆ ناحیەی رزگاری بەمەبەستی رێگريكردن له ئه‌نجامدانى زێدەڕۆیى، له‌ئاكامدا چه‌ند كه‌سێك رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و له ئه‌نجامى ته‌قه‌كردن له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى ئه‌فسه‌رێك و پێشمه‌رگه‌یه‌ك بریندار بوون.
ر. ر
بیروڕا



