کوردستانی
کۆڵبەرێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکرایکرد کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشکرایکرد کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.
بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئەیلولی 2021 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەر سنووری بانە، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە, ئەو کۆڵبەرە ناوی "محەمەد ئەمین قادر"ە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی هەشت مانگی رابردوودا لانیکەم هەشت کۆڵبەر لە سنووری بانە کوژراون.
س.س
س.س
بیروڕا



