کوردستانی
ئەبوبەکر ھەڵەدنی: هاوپەیمانان بێزاربوون لە یەکنەگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەگەر هێزەکانی پێشمەرگە بەم شێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە هێزەکانی هاوپەیمانان لە هاوکاریکردنیان دەکشێنەوە، ئەوەشی خستەڕوو هەنگاوەکانی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بە سستی دەڕۆن.
ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بە مەودا میدیای راگەیاند "لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەمان ئەنجامدا یەکێک لە پرسەکان بەدوادچوون بوو بۆ پرسی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، ئەوەی بیستمان لە زاری بەرپرسانی پێشمەرگەوە ئەوە بوو کە ئیرادەی سیاسی لەسەر ئاستی حزبی یەکێتی و پارتی لە ئارادا نییە بۆ یەکگرتنەوەی پێشمەرگە لە ژێر چەتری وەزارەتدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەرپرسانی پێشمەرگە ئەوەشیان خستەڕوو کە هێزەکانی هاوپەیمانانیش بێزاربوون بەردەوام جەختدەکەنەوە لەسەر یەگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، ئەگەر هێزەکانی پێشمەرگەش بەم شێوەیە بمێنێتەوە هێزەکانی هاوپەیمانان لە هاوکاریکردنیان دەکشێنەوە".
ئەو ئەندامەی لیژنەی پێشمەرگە وتی "هەنگاوەکانی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بە سستی دەڕۆن، هەروەها هێزەکانی پێشمەرگەش دوایان لە ئێمە کردووە کە گوشاری زیاتر بکەین بۆ خێراترکردنی هەنگاوەکانی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە".
س.س

بیروڕا