کوردستانی
هەلی دامەزراندن بۆ توێژێک راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لە ئاگادارییەكدا، هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست (كاتی) بۆ بەشی دكتۆر (صبحی یعقوب)ی منداڵان لە نەخۆشخانەی راپەرین ئاشكراكرد.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر هەلی دامەزراندنی بۆ دەرچووی پەرستاری (زانكۆ یان پەیماگە) بەشێوەی گرێبەست رایدەگەیەنێت و شێوازی دابەشكردنی نمرەكانیش بۆ كاندیدكردنی پێشكەشكار بڵاودەكاتەوە

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەكەینەوە كە خوازیارن داواكاری پێشكەش بكەن بۆ دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست (كاتی)،بۆ بەشی دكتۆر(صبحی یعقوب)ی منداڵان لە نەخۆشخانەی راپەرین، پێشكەشكردنی داواكارییەكان دەبێت بەم شێوەی خوارەوە بێت:
1- پێشكەشكار دەبێت دەرچووی پەرستاری (كۆلێژ یاخود پەیمانگە) بێت.
2- پێویستە پێشكەشكار (CV) و پشتگیری شوێنی دەرچوونی پێ بێت بە نمرە بەپێچەوانەوە پشتگیریەكە فەرامۆش دەكرێت.
3- داوا rۆژ بۆ پێشكەشكردنی داواكارییەكە تاوەكو ڕۆژی چوارشەممە رێكەوتی (2021/9/22) دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر /هۆبەی پەرستاری.
4- رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی (2021/9/23) تاقیكردنەوەیە لە نەخۆشخانەی راپەڕین لەهۆڵی (د. خورشید) لە كاتژمێر(10:00) بەیانی تاوەكو (12:00) نیوەڕۆ دەبێت بە پێی ئەم مەرجانەی لای خوارەوە:-
- ئەنجامدانی تاقیكرنەوەیەكی تیۆری پێش چاوپێكەوتن وە تاقیكردنەوەكە لە (٦)شەش پرسیاری پزیشكی پێكهاتووە و پرسیارێكی دیکە سەبارەت بە هەڵسوكەوتی پیشەیی و پرسی زانیاری گشتی سەبارەت بە كۆمپێۆتەر و چۆنیەتی بەكارهێنانی لەكۆی (8) پرسیاردایە، نمرەی قبوڵ لەم تاقیكردنەوەیە لەسەدا (70) دەبێت،
- كەوتووان چاوپێكەوتنی دوای تاقیكردنەوە نایانگرێتەوە, بەشداربووانی تاقیكردنەوەكە دەتوانن پشت بەم دوو سەرچاوەیە ببەستن بۆ تاقیكردنەوەكە (medical surgical of nursing ،Fundamental of nursing).
دابەشكردنی نمرەكان بۆ كاندیدكردنی پێشكەشكار بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:
(30%) بۆ تاقیكردنەوەی تێۆری, (30%) بۆ چاوپێكەوتن ،(20%) بۆ یەكەمەكانی بەشی پەرستاری یان ئەو خۆبەخشانەی كە شارەزاییان لە سێ مانگ كەمتر نەبێت لە چاودێری چڕی نێو نەخۆشخانە ، (20%) لەسەر رەفتاری پیشەیی و جەستەیی دەرەكی لە كاتی چاوپێكەوتنەدا.

س.س
بیروڕا