کوردستانی
هەواڵێکی خۆش لەبارەی نرخی بەنزینەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایکرد بڕیارە سبەینێ یەکەم کاروانی بەنزینی تەرخانکراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بگاتە سلێمانی، ئاماژەی بەوەشکرد نرخەکەی 690 دینارە دەبێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاند "دوای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی نەوت و کانزاکان و دڵسۆزان، بڕیارە سبەینێ هەینی 17ی ئەیلولی 2021 یەکەم کاروانی بەنزینی تەرخانکراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بگاتە سلێمانی".
پارێزگاری سلێمانی لەبارەی نرخەکەیەوە ئاماژەی بەوەشکرد "نرخی فرۆشتنی ئەو بەنزینە بە هاوڵاتییان بە 690 دینار دیاریکراوە".
س،س

بیروڕا