کوردستانی
کەسێک لە نزیک بنکەیەکی پۆلیسدا کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی تەقەکردندا لە نزیک بنکەی پۆلیسی گەڕەکی چوارچرای شاری سلێماندا پیاوێک کوژرا، تائێستا پۆلیس هیچ زانیارییەکی لەبارەی رووداوەکەوە نەخستووەتەڕوو.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 17ی ئەیلولی 2021 لە نزیک بنکەی پۆلیسی گەڕەکی چوارچرای شاری سلێماندا تەقە لە پیاوێک کرا و کوژرا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، پیاوەکە تەمەنی نزیکەی 50 ساڵ دەبێت و چوار فیشەکی بەرکەوتووە، تەرمەکەی براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی و پۆلیسیش دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.
س.س

بیروڕا