کوردستانی
لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا دوو ژن گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە هۆتێلکی شاری هەولێر دوو ژن گیانیان لەدەستدا و زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە، لەئێستادا دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.
شێخ کافێ، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگریی شارستانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 17ی ئەیلولی 2021 لە گەراجی هۆتێل فەرید رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە روویدا، لەئەنجامدا دوو ژن گیانیان لەدەستدا".
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگریی شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد "تەرمی ئەو دوو ژنە رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە، هەروەها لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، رووداوی ئاگرەکە بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی غازەوە بووە، جگە لە گیانلەدەستدانی ئەو دوو ژنە کە خەڵکی سوریان زیانێکی مادی زۆریش کەوتووەتەوە و چەند ئۆتۆمبێلێکیش سوتاون.

س.س
بیروڕا