ئابووری

وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی سلێمانی: پێشبینی ناکەم بەهای 100 دۆلار لە 147 ھەزار دینار زیاتر دابەزێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی سلێمانی: پێشبینی ناکەم بەهای 100 دۆلار لە 147 ھەزار دینار زیاتر دابەزێت
مەودا میدیا-

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایدەگەیەنێت پێشبینی ناکەم بەهای 100 دۆلار لە 147 ھەزار دینار زیاتر دابەزێت، ئاماژە بەوەشدەکات له‌ئێستادا به‌های دۆلار تا راده‌یه‌كی زۆر جێگیره‌.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوەکەی سلێمانی بە سایتی ژووری بازرگانی‌ و پیشەسازی سلێمانی راگەیاندووە "پێشبینی ناکەم بەهای 100 دۆلار لە 147 ھەزار دینار زیاتر دابەزێت، لەبەر ئەوەی تەمویلی هەموو بانکەکان و کۆمپانیاکانی دراو و بازاڕەکانیش بە گشتی لەلایەن بانکی ناوەندی عیراقییەوە دەکرێت، بانکی ناوەندیش بە 146 هەزار دینار دۆلار دەخاتەڕوو، بێگومان تا ئەم دراوە دەگاتە بازاڕەکان و دەست هاوڵاتییان بانکەکان و کۆمپانیاکان قازانجی خۆیانی دەخەنەسەر، ئەمەش وادەکات بەهای دۆلار لە سەروو 147 هەزار دینارەوە بێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "له‌كاتێكدا بازاڕ زۆر جوڵە و قه‌ره‌باڵغ ده‌بێت‌ و مامەڵه‌ زۆر به‌دراوێكه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ نرخی ئه‌و دراوه‌ جێگیر نه‌بێت، له‌ئێستادا به‌های دۆلار تا ڕاده‌یه‌كی زۆر جێگیره‌".

باسی لەوەشکرد "بەپێی ئەو داتایانەی ماوەیەک لەمەوپێش وەرمگرتووە بەمامەڵەت هەوایی تمەنەکەو مامەڵەی دۆلار بەتمەنەوە رۆژانه‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 40 بۆ 50 ملیۆن دۆلار لە بازاڕ و دوکانەکانی سلێمانی ئاڵوگۆڕی دراو ‌ده‌كرێت، كه‌ زۆرترینی ئه‌م بڕه‌ مامەڵه‌ی تمه‌نی هه‌واییه‌، نه‌دۆلار و نه‌تمه‌نی واقعیی له‌بازاڕدا بوونی نییە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan