کوردستانی
قوباد تاڵەبانی لەبارەی تیرۆرکردنی بەرپرسێکی پەکەکەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی تیرۆرکردنی شوكری سەرحەد، بەرپرسی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" بڵاوکردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی شەهیدکرا.
لە راگەیەندراوەکەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هاتووە "بە توندی ئیدانەی تیرۆركردنی (شوكری سەرحەد) دەكەم، كە ئەمڕۆ ھەینی 17ی ئەیلولی 2021 لە سلێمانی تیرۆر كرا".
ئاماژەی بەوەشکرد "داوا لە لایەنە ئەمنییەكان دەكەم؛ شەو و رۆژ بخەنە سەر یەك لەپێناو دەستگیركردنی تاوانباران و رادەستكردنیان بە دادگا بۆ ئەوەی سزای یاسایی خۆیان وەربگرن".
باسی لەوەشکردووە "ھەر لێرەشەوە رایدەگەیەنین؛ كە سلێمانی شاری ئارامی و سەقامگیرییە بۆ ھەمووان، ھەموو كەسێكیش دەتوانێت لە ژێر سایەی ئارامی و ئاسایشی ئەم شارە ژیانی خۆی گوزەر بكات بێ ھیچ جیاوازییەك".
س.س

بیروڕا