کوردستانی

کێشەی کەمئاوی لەم گەڕەکانە چارەسەر کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کێشەی کەمئاوی لەم گەڕەکانە چارەسەر کرا
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی دوێنی جارێکی دیکە بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر شکا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆریەکە بوون و نیوەڕۆی ئەمڕۆ توانرا بۆرییەکە چاکبکرێتەوە و ئاو بگەڕێتەوە ناو تۆڕەکانی ئاو.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر چاککرایەوە، لەئێستادا ئاو گەڕاوەتەوە بۆ ناو تۆڕەکانی ئاو، بەڵام جاری ئاو نەدراوە بە گەڕەکەکان و تا سبەینێش بە تەواوەتی کێشەکە چارەسەر دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ جارێکی دیکە بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر شکا کە لە 45% ئاوی گەڕەکەکانی شاری هەولێر دابین دەکات، بەم هۆکارەش ئەو گەڕەکانە بێ ئاوبوون.

س.س
Qaiwan
Qaiwan