کوردستانی
بەرهەم ساڵح و مەسرور بارزانی جەخت لە چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و عیراق دەکەنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هەردوو سەرۆک کۆماری عیراق و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر کۆبوونەوە، لە دیدارەکەدا دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تاوتوێ کرا.

ئەمڕۆ هەینی 17ی ئەیلولی 2021 لە شاری هەولێر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق کرد.
لە دیدارەکەدا، دوا پەرەسەندنەکانی عیراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تاوتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی چارەسەركردنی، كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان، لە سەر بنەمای دەستوور کرایەوە.
لە تەوەرێكی دیکەی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کرا کە پێویستە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوە بچێت، كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكانی عیراق دەستەبەر بكات و ببێتە ھۆی سەقامگیربوونی دۆخی عیراق.
س.س

بیروڕا