کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری پێکدادان لەسەر رێگەی هەولێر - گوێر دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوو.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ هەینی 17ی ئەیلولی 2021 کاتژمێر 10:30 خولەک لەسەر رێگەی هەولێر - گوێڕ، ئۆتوۆمبێلێکی جۆری ئۆپلی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی کۆنتڕۆلی لەدەستدا و چووە دیوەکەی دیکەی شەقام و خۆی کێشا بە پیکابێکی دەبڵ، لە ئەنجامی رووداوەکە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەکاتی لێکۆلینەوەدا لە هۆکاری رووداوەکە و دیاریکردنی لایەنی خەتابار دەرکەوت کەوا ئۆپل خێراییەکەی سەرووی 150کم بووە لەکاتی رووداوەکە، چونکە بەهۆی هێزی بەرکەوتنەکە ببوو بە دوو پارچەی تەواو کە خودی ئۆپڵەکە خۆشی خەتابار بوو، چونکە لەڕێڕەوی خۆی لایدا بوو".

س.س
Qaiwan
Qaiwan