کوردستانی
لەم وێستگانەوە بەنزینەکەی بەغدا بەسەر شۆفێراندا دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی دوێنێ شەو ئاشکرایکرد کە ئەمڕۆ هەینی یەکەم کاروانی بەنزینی تەرخانکراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە دەگاتە سلێمانی کە نرخەکەی 690 دینار دەبێت بۆ هەر لیترێک.
ئەمڕۆ هەینی 17ی ئەیلولی 2021 بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئاشکرایکرد، درەنگانی ئەمشەو بەنزینەکەی بەغدا دەگاتە سلێمانی و لە 10 وێستگەوە بەسەر شۆفێراندا دابەش دەکرێت.
وێستگەکانیش بریتین لە "بامۆك ، بەختیاری ، برایەتی ، حەوایی، قەیوانی یەك، مژدە، های ماونت و ئازادی و سلێمانی نوێ و وێستگەی هەڵەبجە گروپ".
س.س

بیروڕا