کوردستانی
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەک سەبارەت بە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.
لە روونکردنەوەکەدا ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەداخەوە کەیسی سزادراوانی بادینانیش بو بە کەرەسەی بانگەشەی ھەلبژاردن و بە نارەوا بە ناوی کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کۆمەڵێک درۆ و بوختانی ھەڵبەستراو دوور لە ھەر بەھایەک و نەریتی رۆژنامەوانی بڵاوکراوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەرپرسە لە هەموو سزادراوان لە پاراستنی ژیان و دابین کردنی هەموو پێداویستیەکانیان، بۆ ئەو مەبەستەش بە بەردەوامی سەردانی چاکسازیەکان دەکات و لەژیان و گوزەرانیان دەکۆڵێتەوە، لەگەڵ گەیشتنی ئەو چوار سزادراوەی بادینان راستەوخۆ پەیوەندی بە بەرپرسانی چاکسازی گەورانی هەولێرەوە کردووە و لە تەندروستیانی پرسیووە، لەگەڵ گەیشتینیان پشکنینی کۆرۆنا و پشکنینی گشتیان بۆ کراوە و راستەخۆ چاودێریان دەکات".
باسی لەوەشکرد "وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی رۆژی سێشەممەی رابردووش سەردانی چاکسازی گەورانی ھەولێری کردووە و لە تەندروستیانی پرسیووە و بەشێک لە هۆڵەکانی بەسەر کردووەتەوە کە شڤان لە یەکێک لەو هۆڵانە بووە، تەنیا ئەیاز کەرەم مانی لە خواردن گرتووە لەگەڵ دو سزادراوی ئێرانی، رۆژانە کارمەندی تەندروستی و توێژەرەکان سەردانی ئەیاز و دوو سزادراوە ئێرانیەکە دەکەن، تەنانەت ئەمڕۆ کە رۆژی هەینیە سەردانیان کردوون و تەندروستیان باشە، ھاوکات بۆ ئەم هەفتەیە سەردانکردنیان بۆ رێکدەخەین لەگەڵ کەسوکاریان کە بۆ سزادراوەکان بینینی کەسوکاریان ئارامیان پێدەبەخشێت".
وتەبێژی وەزارەتی کار وتوشیەتی "بێگومان چاکسازییەکانی سەر بە وەزارەتی کار، یاساو رێسای تایبەتی خۆی هەیە کە بۆ هەمو سزادراوەکانە، ھەربۆیە بەپێی پەیڕەو و رێنماییەکانی چاکسازیەکان، هیچ راگەیاندکار و ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی و لۆکاڵی و هیچ بەرپرسێک رێگە پێدراو نیە بەتەنیا سزادراو ببینێت، تەنیا لیژنەی پەیوەندیداری پەرلەمان و وەزیر و دەستەی مافی مرۆڤ دەتوانن هۆڵەکان بە گشتی بەسەر بکەنەوە".
لە کۆتایشدا هاتووە "ئێمە جەخت دەکەینەوە، ھەمو سزادراوان بە برا و کەسی خۆمان دەزانین و بۆ سەلامەتی گیانیان یەک ساڵ و شەش مانگە سەردانی کردن و مۆڵەتمان بەهۆی کۆرۆناوە راگرتوە، لەم دۆخە دژوار و هەستیارەی کۆرۆنادا سەلامەتی گیانی سزادراوانی بادینان لەپێش هەمو موزایەدەو خۆدەرخستنێکەوەیە، هەر بۆیە ئێمە ئەو کارانەمان نەکردۆتە بابەتی راگەیاندن، ئەو جۆرە موزایەدە و کارانە لە خزمەت و دڵسۆزی و جێبەجێکردنی ئەرکەکانمان ساردمان ناکاتەوە".
س.س

بیروڕا