کوردستانی
کاتی دەستپێکردنەوەی دەوام لەم زانکۆیە راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆكایەتیی زانكۆی هەڵەبجە کاتی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد لە سەرەتا هەفتەی داهاتووەوە ساڵی نوێی خوێندن دەستپێبكات.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی زانکۆی هەڵەبجە رایگەیاند "رۆژی یەکشەممە 19ی ئەیلولی 2021 یەکەمین رۆژی دەوامی خوێندن بۆ ساڵی 2021 - 2022 لە ناو کەمپی زانکۆ بە پێی ساڵنامەی زانکۆیی دەستپێدەکات".
ئاماژە بەوەشکراوە "بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خوێندکارانی ئازیز دەکەین، هیوادارین ساڵی گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی و خۆشگوزەرانی و سەرکەوتنی قۆناغەکانی ژیانتان بێت".
س.س

بیروڕا