کوردستانی
هەواڵێکی خۆش بۆ ئەو هاوبەشانەی کە قەرزی کارەبایان لەلایە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ،پارەی قەرزی هاوبەشانی کارەبامان کردووە بە قیست و هاوڵاتییان دەتوانن بە 12 قیست ئەو بڕە قەرزەی کە لەلایانە بیدنەوە بە حکومەت، لە بارەی لێخۆشبوونی گشتیی لە قەرزی کارەبا بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم دەڵێت "دەبێت لە پەرلەمانەوە داوابکرێت و دواتر حکومەت رەزامەندی لەسەر بدات، بەڵام شتێکی وا لە ئارادا نییە".
ئەمڕۆ شەممە 18ی ئەیلولی 2021 لەو بارەیەوە ئومێد محەمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیایی راگەیاند "وەک هاوکاری و ئاسانکارییەک بۆ هاوڵاتییان و هاوبەشانی کارەبای نیشتیمانیی وەزارەتی کارەبا بڕیاریداوە بڕی ئەو قەرزەی لەسەر هاوبەشانی کارەبایە بە 12 قیست وەربگرێتەوە".
روونیشیکردەوە "ئەم بڕیارە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە بەشێک لە هاوبەشان قەرزێکی زۆریان لەسەر کەڵەکەبووە و ناتوانن هەمووی بەیەکەوە بدەنەوە و وەزارەتی کارەباش بەلەبەرچاوە گرتنی دۆخی دارایی هاوبەشانی کارەبا ئەم بڕیارەی دەرکردووە".
سەبارەت بە لێخۆشبوونی یەکجاری لە قەرزی کارەبا ئاماژەی بەوەکرد "بریارێکی لەو شێوەیە لەتوانای وەزارەتی کارەبادا نییە دەریبکات و دەبێت لە پەرلەمانەوە داوابکرێت و دواتر حکومەت رەزامەندی لەسەر بدات ئەوکات دەکرێت شتێکی وا رووبدا، چونکە قەرزی کارەبا موڵکی گشتییە، ئەم بڕیارەی ئێستاش کاری پێدەکرێت تا ئەوکاتەی بڕیارێکی دیکە دەردەچێت".
ر. ر

بیروڕا