کوردستانی

بکوژی بەرپرسەکەی پەکەکە دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بکوژی بەرپرسەکەی پەکەکە دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی سلێمانی، دەستگیرکردنی بکوژی بەرپرسەکەی پەکەکە رادەگەیەنێت و جەختدەکاتەوە کە سلێمانی شاری ئارامییە بۆ هەمووان بێ جیاوازی و ئاسایش و ئارامی شار و ھاوڵاتییانیش پارێزراوە.

ئەمڕۆ شەممە 18ی ئەیلولی 2021، ژووری ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش لە پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە "لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پێکهێنرا لەدەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاژانسى پاراستن و زانيارى - زانيارى و بە‌ڕێوبە‌رایە‌تیی ئاسایشی پاريزگاى سلێمانی و بە‌ڕێوبە‌رایە‌تیی گشتیی دژه تيرور و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، بەمەبەستی لێكۆڵینە‌وە‌ و گەڕان بەدوای تۆمەتبارانی دوو کردەوەکەی دوو رۆژی رابردوو، پاش چڕ كردنە‌وە‌ی ھە‌وڵە‌كان، توانرا لەماوەی کەمتر له ٢٤ كاتژميردا پیلانە‌كە‌ ئاشكرا بكرێت و تاوانباری سە‌رە‌كی ئەو دوو کردەوەیە دەستگیر بکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە  ئەو دوو رووداوەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا روویدا" یەكە‌ميان رۆژی 16ی ئەیلول روویدا و تێیدا كە‌سێك بریندار بوو, دووە‌میان رۆژی 17ی ئەیلول روویدا و تێیدا كە‌سێك تیرۆر كرا".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "تۆمەتبارە‌كە‌ راپێچی دادگا کرا تاوە‌كو سزای یاسایی خۆی وەربگرێت".

جەختیشکراوەتەوە "لێرە‌وە‌ بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کەسلێمانی شاری ئارامییە بۆ هەمووان بێ جیاوازی و ئاسایش و ئارامی شار و ھاوڵاتییانیش پارێزراوە".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان