کوردستانی
کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی ماس بەهۆی لەکار راوەستانی کارگەکەیانەوە گردبوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی ماس گربوونەوەیەکیان ئەنجامدا لە دژی لەکار راوەستانی کەرگەکە بەهۆی گرانبوونی نرخی سوتەمەنییەوە، کرێکارێکیش دەڵێت "پێویستە حکومەت بەزوترین کات ئەو کێشەیە چارەسەربکات چونکە زیاتر لە هەزار و 500 کرێکار لە کارگەکەدا کاردەکات".
کارگەی چیمەنتۆی ماس کەیەکێکە لەکارگەکانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لە سنوری ناحیەی بازیان ئەمڕۆ کارەکانی راگرتووە و کرێکارەکانی ناردەوە ماڵەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی(کارگەکە بە رۆنی رەش کاردەکات) لە ئێستاشدا نرخی ئەو سووتەمەنییە بەرزبووەتەوە، هاوکار قادر، یەکێکە لە کرێکارەکانی ئەو کارگەیە و بە مەودا میدیای راگەیاند "لەکار راوەستانی ئەو کارگەیە واتە بێکاربوونی زیاتر لە هەزار 500 کرێکاری کارگەکە کە بەشێکی زۆریان بژێوی خێزانەکانیان لەسەر کارکردنە لەو کارگەیەندا".
ئاماژەی بەوەشكرد "داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین بەزووترین کات کێشەکە چارەسەر بکەن بۆ ئەوەی کرێکارەکان بچنەوە سەرکارەکانیان".
ر. ر

بیروڕا