کوردستانی
هەرێمی کوردستان؛ لە هەشت مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 37 هەزار كەس كۆچیان كردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران رایگەیاند، لە هەشت مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 37 هەزار هاوڵاتیی کورد کۆچیان کردووە و روویان لە وڵاتانی ئەورپا کردووە.
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران رایگەیاند، لە هەشت مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 37 هەزار هاوڵاتیی کورد کۆچیان کردووە و روویان لە وڵاتانی ئەورپا کردووە.
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئامارێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "لە هەشت مانگی ئەمساڵدا 37 هەزار و 250 كەس لە هەرێمی كوردستان كۆچیانكردووە، لەو ژمارەیەش 10 كۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 12کۆچبەری دیکەشیان بێسەروشوێن بوون".
بەهۆی قەیرانی دارایی خراپی بارودۆخی ژیانیان لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا كۆچ لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ دەرەوە، بەتایبەت لەلایەن توێژی گەنجانەوە زیادیكردووە، لە تەواوی ناوچەكانی هەرێمەوە كۆچ دەكرێت، بەڵام لە سنووری ئیداری اپەڕین كۆچكردنی گەنجان بووەتە دیاردەیەكی بەرچاو.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



