کوردستانی

جارێکی دیکە نرخی مریشک بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


جارێکی دیکە نرخی مریشک بەرزبووەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دووبارە نرخی مریشک لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانیش لە سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشک بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە نرخی عەلەف و جوجک بەرزبووەتەوە.

 نازم عەبدوڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "مانگێک پێش ئێستا رامانگەیاند کە نرخی مریشک بەرزدەبێتەوە، لەبەر ئەوەی خەڵکێكی زۆر جوجکی داخڵی هۆڵی پەلەوەر نەکردبوو ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لە 20% بۆ لە 30% خاوەن پرۆژەکان زیانیان بەربکەوێت ئیفلاس بکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "نرخی عەلەف و سەرجەم پێداویستییەکانی دیکە بەرزبوونەتەوە، بەجۆرێک لە 70% پارەی هەر مریشکێکی دوو کیلۆنیوی بۆ سێ کیلۆ نیوی عەلەف دەیبات، چونکە عەلەف تۆنی 100 دۆلار گرانبووە، جگە لەوەی نرخی جوجک لە 40 سەنتەوە بووە بە 80 سەنت".

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان باسی لەوەشکرد "ئێمە وەک خاوەن کێڵگەکان گیرۆدەی دەستی خاوەن کۆمپانیای عەلەف و ئەو شوێنانەی کە جوجک هەڵدەهێنن، چونکە کاتێک نرخ دادەبەزێت زوو نرخەکان کەم ناکانەوە، بەڵام لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخ راستەوخۆ نرخ بەرزدەکەنەوە".

ناوبراو وتی "لەئێستا بەهۆی وشکە ساڵیشەوە نەخۆشی بڵاوە لەناو مریشکەکانی کێڵگەدا، هەروەها جۆری ئەو ڤاکسینەشی بەکاردەهێنرێت کاریگەریی هەیە لەسەر بڵاوبوونەوەی نەخۆشی".

وتیشی "بەرزبوونەوەی نرخی مریشک کاتییە، داواشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە نرخ دیاری بکات بۆ ئەوەی خاوەن کێڵگەکان چی تر رووبەڕووی ئەم کێشانە نەبنەوە".

س.س

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان