کوردستانی

کەسێک بە تۆمەتی دزینی مۆبایل دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بە تۆمەتی دزینی مۆبایل دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی راگه‌یاند كه‌ به‌ شكاندنی فرۆشگەیه‌كی مۆبایل و دزینی 15 مۆبایل تۆمه‌تباره‌، هاوكات ده‌ستیش به‌سه‌ر به‌شێك له‌ كه‌لوپه‌له‌ دزراوه‌كاندا گیرا.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، بە هاوکاریی بنکەی ئاسایشی شاوێس، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونێکی ورد، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ھ. م. ج) بە تۆمەتی شکاندنی فرۆشگایەکی مۆبایل و دزینی (15 مۆبایل) دەستگیر کرد".

ئەوەشخراوەتەڕوو "تۆمەتباری ناوبراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوه‌ و بەشێك لە کەلوپەلە دزراوەکانیش دەستیان بەسەردا گیراوه‌".

س.س
Qaiwan
Qaiwan