کوردستانی

ترس دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترس دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک
مەودا میدیا-

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رۆژی هەینی کۆڵبەرێکی خەڵکی نۆدشە کە لەکاتی کۆڵبەری کەوتبووە بۆسەی هێزە چەکدارەکان و تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لە دەستداوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی رۆژی هەینی 17ی ئەیلولی 2021 کۆڵبەرێکی تەمەن 45 ساڵ بە ناوی "شەوکەت قوربانی" لەکاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی سنووری زاوەری سەر بە شاری نۆدشە دوای ئەوەیکە کەوتووەتە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران، بەهۆی هاتنە خوارەوەی زەخت و دڵەڕاوکێ، تووشی راوەستانی دڵ بووە و گیانی لەدەستداوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی بە تایبەت ئەفەسەرێک بە ناوی "سەعید جەماڵی" خەڵکی کەنگاوەر ئیزنی نەداوە کە پزشیکی فریاکەوتن بگەنە شوێنی رووداوەکە و  هەر بەهۆی نەگەیاندنی یارمەتی پزیشکی و دوای چەند کاتژمێر مانەوەی ئەو کۆڵبەرە لەو حاڵەتەدا، گیانی لەدەستداوە.

ئەو سەرچاوە کە نەیویست بە هۆکاری ئەمنی ناوی ئاشکرا بێت بە هەنگاوی راگەیاند "شەوکەت قوربانی بەهۆی هەژاری و نەداری رووی لە کۆڵبەری کردووە و لەو کاتەدا سێ گاڵۆن بەنزینی پێبووە"، جێگای ئاماژەیە شەوکەت قوربانی خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە ناوبراو خەڵکی گوندی زاوەر سەر بە شاری نۆدشە بووە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان