کوردستانی

شارەوانی سلێمانی لەبارەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی گەڕەکەکان روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شارەوانی سلێمانی لەبارەی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی گەڕەکەکان روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی لەبارەی کۆکردنەوەی خۆڵ لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی روونکردنەوە دەدات و ایدەگەیەنێت هەموو رۆژێک خۆڵی گەڕەکەکان لەلایەن کۆمپانیاکانی خۆڵ و خاشاکەوە کۆدەکرێنەوە.

زەردەشت رەفیق، بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژانە کۆمپانیاکانی خۆڵ و خاشاک لە سلێمانی خۆڵی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی کۆدەکەنەوە، مەگەر کێشەی شکانی ئۆتۆمبێل یان هەر کێشەیەکی دیکە بێتە پێش خۆڵ کۆنەکەنەوە".

 بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی باسی لەوەشکرد "شاری سلێمانی کراوە بە چوار بەشەوە بۆ هەر بەشێکیش کۆمپانیایەک دانراوە، واتە چوار کۆمپانیا کاری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک دەکەن لە شاری سلێمانی".

س.س

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان