کوردستانی

ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتییانی قەزای رانیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتییانی قەزای رانیە
مەودا میدیا-

قایمقامییەتی قەزای رانیە ئاگاداری هاوڵاتییانی قەزای رانیە دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت ئەو بڕە بەنزینەی لەلایەن حکومەتی عیراقی دابینکراوە لەئێستادا لە بەنزینخانەی رانیە ئۆیل دوو دابەشدەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بە پێویستی دەزانین هاوڵاتییانی سنووری قەزای رانیە ئاگادار بکەینەوە کەوا ئەو بڕە بەنزینەی لەلایەن حکومەتی عیراقی دابینکراوە لەئێستادا لە بەنزینخانەی rania oil 2  رانیە ئۆیل دوو دابەشدەکرێت بەسەر سەرجەم هاوڵاتییانی سنوری قەزای رانیە بەبێ جیاوازی دەتوانن بڕی پێویست بەنزین لە ئۆتۆمبێلەکانیان بکەن رێژەکە دیارینەکراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "جۆری بەنزینەکە (نۆرماڵ) ە بە نرخی 690 دینار بۆ هەر لترێک وە لەلایەن لێژنەی سوتەمەنیمان بەردەوام چاودێری دەکرێت و پرۆسەکە لە کات ژمێر 6:00ی بەیانی بۆ 11:00ی شەو بەردەوام دەبێت بۆ ماوەی یەک مانگ دواتر پرۆسەکە بەردەوام دەبێت بۆ ناحیەکانی تریش بە شێوەی دەوران بەمەرجێک بەنزینخانەکە مۆڵەتی رەسمی هەبێت و تازە کرابێتەوە وە بارمتەی یاسایی دابنێت و پابەندی رێنماییەکانی کۆمپانیای (دار النور) بێت".

س،س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان